لەوەڕگاکان كراونه‌ته‌ پڕۆژه‌

كارى ئاژه‌ڵدارى له‌ گوندى گۆپته‌په‌ رووى له‌ كه‌مى كردووه‌

964+

عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە

له‌ گوندى گۆپته‌په‌، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى له‌وه‌ڕگاكان، به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ رووى له‌ كه‌مى كردووه‌، ئاژه‌ڵداران ناچارن یان ژماره‌ى ئاژه‌ڵه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ یاخود روو له‌ گونده‌كانى دیكه‌ بكه‌ن.

هاوکار جەعفەر، دانیشتوى ئه‌م گونده‌ له‌ سنوورى ئاغجه‌له‌ر و پیشەی شوانکارەیە، پێشتر 350 سه‌رئاژه‌ڵى لابووه‌، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 100 سه‌رى لاماون.

ده‌ڵێت “هۆکاری ئەوەی لەوەڕگاکان کراون بە زەوی کشتوکاڵی و پڕۆژەی حەوزی ماسی، ئەرکی ئێمه‌ی  قورستر کردووە و خه‌ڵكیش كه‌متر ئاژه‌ڵ به‌خێوده‌كه‌ن”.

به‌قسه‌ى ئه‌م شوانكاره‌یه‌، ساڵی واهەبوە بە ناچاری تەواوی ئاژەڵەکانیان گواستوەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەریان هۆكاره‌كه‌ش کەمی لەوەڕگا بووه‌، چونكه‌ ده‌ڵێت “دەستخستنی ئالیک لە ساڵانی رابردوو تا رادەیەک ئاسانتربوو، لەرووی مادیشەوە  یەک تۆن ئالیکی دەرەجە یەک به‌ 300 هەزار بوو، بەڵام ئێستادا نرخه‌كه‌ى بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە 800 هەزار دینار”.

زۆری کەوتنەوەی ئاگریش له‌سنوورى گونده‌كه‌یان و ئاغجه‌له‌ریش به‌گشتى و سووتانى پوش و پاوانی سنورەکە و کەمبونەوەی لەوەڕگاکان و گۆڕینی زەوی لەوەڕگا بۆ پڕۆژەکان ناچارن کە ئاژەڵەکانیان کەم بکەینەوە.

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 تەنیا لەم ساڵدا سنوورى 15 گوندى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ سووتاون و به‌هۆیه‌وه‌ زیان به‌ زیاتر لە 12 هه‌زار دۆنم لە پوش و پاوان و لەوەڕگاى سنورەکە كه‌وتووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاگره‌كه‌ى ئاغجه‌له‌ر كۆنتڕۆڵكرا به‌ڵام زیانى له‌ ...

ئاگره‌كه‌ى ئاغجه‌له‌ر كۆنتڕۆڵكرا به‌ڵام زیانى له‌ 5000 دۆنم زه‌وى داوه‌