لە گوندێکی زەلان
هێرشی درۆنی کرا و زانیاری سەرەتایی دەریدەخات سێ کەس پێکراون
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە گوندی گۆماوان و لە ناحیەی زەلانی چوارتا بۆردومان کراوە، دانیشتوویەکی گوندەکە بە مەرجی ناونەهێنان بە 964ی وت، “درۆن بووە و بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی پیک ئابی کردووە”.
بەهۆی بۆردومانەکەوە گومان دەکرێ سێ کەس پێ کرابن و گیانیان لەدەستدابێ، کە تائێستا ناسنامەیان بە تەواوی روون نەبووەتەوە، پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا کردووە لە سلێمانی و رایگەیاند، “تەرمەکان بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی بەرێکراون”.
کامەران عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)، بە 964ـى وت،” لە کاتژمێر 1:40 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە ناحیەی زەلان، لە قەزای چوارتا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ژمارە سلێمانی کرد”.
ئەو وتی، “لە رووداوەکەدا، سێ هاووڵاتی گیانییان لەدەست داوە و یەکێک لە هاوڵاتییەکان دانیشتووی گوندی چەمەکە لە ناحیەی زەلان و یەکێکی تر لەوانەى گیانى لەدەست داوە، منداڵێکە و لە کانولا لەدەستی دابووە”، کامەران مەلا عوسمان واى وت.
ئەو بەرپرسەی دێسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CP باسى لەوەشکردو “بەرکەوتەی سێیەم، بەهۆی بەرزی رێژەی سوتاوییەکەی، دەمووچاوی شێواوە و نەتوانراوە بناسرێتەوە”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا