دەستیشگیرا بەسەر سێ دەمانچەدا
بکوژی رووداوەکەی دوێنێ شەوی سەیدسادق دەستگیرکرا
+964
ژێوار خدر
پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێکییان بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.9.2024، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساری سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە، کە دوینێ شەو لە سەیدساق بەهۆی کێشەیەکەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێکی کوشتووە.
دەشڵیت، دەستیان بەسەر سێ دەمانچەدا گرتووە، تۆمه‌تبار (ه، م، ق) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسایی سزادانی عێراقی راگیراوه و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.