20 ملیار دۆلاری ساڵانە

عێراق مشتی خۆشکردووە بازرگانییەکەی لەگەڵ ئێران زیادبکات

964+
ئەحمەد مستەفا

عێراق مشتی خۆش کردووە، “قەبارەی ئاڵوگۆڕی ساڵانەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بگەیەنێت بە 20 ملیار دۆلار”، هەروەک لە پارێزگای سمنان شاری هاوبەشی پیشەسازی وەک یەکەم ناوچە لەگەڵ ئێران دروستدەکەن.

نەسیر عەبدولموحسین، باڵیۆزی عێراق لە ئێران لە کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ پارێزگاری سمنان خواستی وڵاتەکەی بۆ ئەو قەبارە بازرگانییە دەربڕی.

سمنان یەکێکە لە پارێزگا پیشەسازییەکانى ئێران و دەبێتە یەکەم ناوچە کە شاری هاوبەشی پیشەسازی تێدا دروستدەکرێ، بە قسەی باڵیۆزی عێراق ، “ئێستا قەبارەى ئاڵوگۆڕی بازرگانى لە نێونا هەردوو وڵات، زیاترە لە 10 ملیار دۆلاری ساڵانە، بەڵام ئەوە خواستی عێراق کە دەیانەوێت بیگەیەننە 20 ملیار دۆلار”.

باڵیۆزکە ئاماژەی بەوەکردووە، “لە نێوان هەردوو گەلى عێراق و ئێراندا چەندین خاڵی هاوبەش هەیە دەتوانین بیکەینە دەستپێکى فراوانترکردنى پەیوەندییە جۆراوجۆرەکانمان، ئێستا 1200 قوتابی عێراقى لە ئێراندا سەرقاڵی بەدەستهێنانى بڕوانامەى باڵان”.

ئەوە لە کاتێکدا، حه‌جه‌توڵا عه‌بدولمه‌لكی، راوێژكاری سه‌رۆككۆماری پێشووی ئێران کۆتایی ساڵی رابردوو، پلانی ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازادی هاوبه‌ش له‌نێوان ئێران و عێراق و لە زه‌وییه‌كی به‌رفراوان له‌ سنووری میهران له‌ نزیك پارێزگای واست راگەیاند.

ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق، هاوردەی ئێرانی بۆ عێراق لە 10 بەشدا پۆڵێن کردووە، ئامێری میکانیکی و کارەبایی، کەرەستەی گواستنەوە، ماددەی کیمیایی، بەرهەمی کشتوکاڵی، پیشەسازیی خۆراک، جلوبەرگ و قوماش، کانزا و بەرهەمە کانزاییەکان، بەرد و شووشە، چەرم و کەلوپەلی پیشەسازی هەمەجۆر، کە ئەوانیش رێژەی 65%ی هاوردەی عێراق پێکدەهێنن و لەو چوارچێوەیەدا، زۆرترینی کەلوپەلی کشتوکاڵییە بەڕێژەی 30% و کەمترینی کاڵای چەرمە بەڕێژەی 3%.

ئێران: عێراق یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ به‌رهه...

ئێران: عێراق یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ به‌رهه‌می بۆ ده‌چێت

ئێران و عێراق رێكەوتوون رووبەڕووی گروپە چەكدارەكان بب...

ئێران و عێراق رێكەوتوون رووبەڕووی گروپە چەكدارەكان ببنەوە

بۆ یەکەمجار ئێران و عێراق مانۆڕی سەربازی دەریایی ئەنجا...

بۆ یەکەمجار ئێران و عێراق مانۆڕی سەربازی دەریایی ئەنجامدەدەن