لە ماوەى چەند کاتژمێرێکدا
سوپاى تورکیا 24 جار بۆردوومانى هەرێمى کوردستانى کردووە
964+
وریا فەتاح
شەوى رابردوو سوپاى ئاسمانى تورکیا لە زۆربەى ناوچە سنوورییەکانى هەرێم بۆردوومانى ئەنجامدا، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)ـى ئەمەریکى بە 964ـى وت، تەنیا لە چەند کاتژمێرێکى شەوى رابردوودا، سوپای تورکیا بە شێوەیەکی زنجیرەیی و لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە، 24 جار بۆردومانی هەرێمی کوردستانی کردوو.
وەک باسى دەکات هێرشەکان بۆسەر ئەو شوێنانە ئەنجامدراون:
دامێنی گرێ بەهار و پشتی گوندی بەلاڤە لە قەزای ئامێدی.
چیای حەوت تەبەق و گوندەکانی کەفنە مژێ و سپیندارێ و گیرگاشێ لە بەری گارێ لە قەزای ئامێدی.
چیای کتکین و خواکوڕک لە قەزای سیدەکان.
چیای کۆخە و شاخی تاڵە لە سنووری قەزای چۆمان.
دەورووبەری گوندی قەڵاتوکان لە سنووری قەزای پشدەر.
هەواری رەوەندەکانی گوندی کوێرەکانی و چیای ئاسۆس لە سنووری قەزای ماوەت.
جەختیش دەکاتەوە لە هێرشەکاندا هیچ هاوڵاتییەکى مەدەنى گیانى نەبەخشیوە و بریندار نەبووە.
“لە هێرشەکانی ئەمشەودا، هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی”، کامەران مەلا عوسمان واى وت.
بەپێى ئامارەکانى ئەو رێکخراوە لە، 1.1.2024 تا 1.7.2024، سوپاى تورکیا یەک هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانى بۆسەر خاکى هەرێم ئەنجامداوە
CPT یاخود “تیمەکانی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵگە” رێکخراوێکی ئەمریکییە و لە چەند وڵاتێکى جیهان تیمیان هەیە و لە بوارە جیاوازەکانى مافى مرۆڤدا کار دەکەن، تیمى کوردستانى رێکخراوە سەرنج و پڕۆژەکانیان لەسەر ئەو بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەکانەیە کە دەکرێتە سەر خاکى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە.
بۆردومان
فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجامیداوە
سێ کەس لە لە بۆردومانەکەى چوارتا گیانیان لەدەست داوە
لە گوندێکی زەلان
هێرشی درۆنی کرا و زانیاری سەرەتایی دەریدەخات سێ کەس پێکراون
هاوڵاتییەك كە خانووەكەی تەقێندراوەتەوە:
"ئەوەی سوپای توركیا لە كوردستان دەیكات لە ئەنفالی 1988 خراپترە"
ساغكردنهوهى دهنگۆ؛
رهوهند و كۆچهرییهكانى كوێستانى برادۆست دهستیان بهگهڕانهوه كردووه؟
"لێره ناڕۆین"
گەنجانی گوندی گوهەرزێ به ئاڵایهکی شهش مهترى وهڵامى توركیایان دایهوه
پهیامنێرى 964 له شوێنهكهیه
19 خێزانه گیرخواردووهكهى بهروارى باڵا سهلامهت دهرچوون
بۆردومانەکە لە نزیک شەقامی گشتی گوندەکە بووە