ئاتاشگاى زه‌رده‌شتییه‌كان بووه له بادینان
یه‌كه‌مین ناوچه‌ى شوێنه‌وارى هه‌رێم وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌م زووانه یه‌كه‌مین شوێنه‌وارى هه‌رێم وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاری به‌ڕووى هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌واریش ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واو كراوه بۆ كردنه‌وه‌ى.
شوێنه‌واره‌كه، ئه‌شكه‌وتى چارستینه له سنوورى پارێزگاى دهۆك، شوێنه‌وارێكی گرنگ و مێژوویی زەردەشتییەکانە لە بادینان و دەکەوێتە گەلی دهۆک و دامێنی.
ئاتاشگا و شوێنی دروستکردنی شەرابی پیرۆز و کێلیا شەدای دایخما بووه و مێژووەکەی بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە .
نۆژەنکردنەوەکە، لەلایەن رێکخراوه‌كانی یونیسکۆ و کاری نێودەوڵەتی و وادی ئەڵمانی بە پشتگیری یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامدراوه و بڕى 731 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە، رێژەی 20%ـی کەرەستە و پێویستییەکانی لەلایەن پارێزگاری دهۆکەوە بۆ دابینکراوە.
کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم، بۆ 964 ئاشكراى كرد، چارستین ده‌بێته یه‌كه‌مین ناوچه‌ى شوێنه‌وارى هه‌رێم كه وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “هه‌موو كاره‌كانى ته‌واو كراوه و پێشبینی ده‌كه‌ین تا كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕووى گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ماوه‌ى دوو ساڵه ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت تا كاره‌كانى ته‌واو كراوه، ته‌واوى كاره‌كایشی بە شێوەیەکی زانستی بۆ ئه‌نجامدراوه.