هەواڵەکان
دواجار موچە هات و لە سێ رۆژدا دابەش دەکرێت، جوتیارانیش بە دڵخۆشى لە بەغداوە گەڕانەوە
ژووری هەواڵ
دواجار وەزارەتى دارایى هەرێم لە بارەى موچەوە بێدەنگى شکاند و لیستى موچەى مانگى تەمووزى بڵاوکردەوە و لە ماوەى سێ رۆژدا سەرجەم موچەخۆران موچەکانیان دەخەنە گیرفانیان.
رەنج و ماندووبوونى جوتیاران بە زایە نەچوو، دواى سەردانیان بۆ بەغدا بە دڵخۆشى گەڕانەوە و سەرۆک وەزیرانیش واژۆى لەسەر ئەو نوسراوە کردووە کە تایبەتە بە خەرجکردنى پارەى گەنمەکانیان.
هەرچەندە لە زۆر شوێن وا بڵاوکرایەوە کەوا ئازاد کراوە، بەڵام مامۆستا ئاینییەکە کە شەش ساڵە لە زیندانە، ئازاد نەکراوە و 964 قسەى لەگەڵ بەشدار حەسەن پارێزەرى دۆسیەکە کرد و وتى، هەڵەیەکى ئیملایى لە کیتابەکەیدا هۆکار بوو کە ئەمڕۆ ئازاد نەکرێت و سبەى ئازاد دەکرێت.
تەرمى گەنجە کوژراوەکەى دهۆک لە ئیستانبوڵەوە گەیشتەوە هەرێم و سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیاشى هێنایە دەنگ