لە ئیبراهیم خەلیلەوە
تەرمى گەنجە کوژراوەکەى دهۆک گەیشتەوە هەرێم
964+
شڤان عەبدوڵا- زاخۆ
دواى سێ رۆژ لە کوژرانى تەرمى ئەو گەنجە کوردەى لە ئیستانبوڵ کوژرا، لە رێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلەوە گەیشتەوە هەرێم.
ژمارەیەکى زۆر لە کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانى حەکیم لوقمان، لەبەردەم دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیل وەستان بۆ پێشوازى لە تەرمەکەى.
غەسان عیمران، کەسوکارى گەنجە کوژراوەکە بە 964ـى وت، ” ئەو چەقۆیەى لە دڵى حەکیم دراوە، بەر دڵى پێنج ملیۆن کورد کەوتووە”.
جەختیش دەکاتەوە، بێدەنگ نابن و کونسوڵخانەکان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى تێدەگەیەنن، بۆ ئەوەى جارێکى دیکە ئەوە بەرامبەر گەنجێکى کورد نەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح