چەند شوێنێکى دیکەش بایکۆتى کردووە
پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەى گشتیى هەڵەبجە بایکۆتیان کرد
964+
وریا فەتاح
نوێکردنەوە لە کاتژمێر 10:50 خولەک
جگە لە نەخۆشخانەى گشتى هەڵەبجە، لە ئێستادا فەرمانبەرانى بانکى توى مەلیک لە سلێمانى بەهۆى دواکەوتنى موچەوە بایکۆتیان کردووە.
زانیارى پێشوو…
پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەى گشتى هەڵەبجە بایکۆتیان کردووە و بەڕووى نەخۆشخانەکاندا داخراوە.
سەرچاوەیەک لە تەندروستى هەڵەبجە بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە کرد و ئەو وتى پزیشکانى نەخۆشخانەکە بایکۆتى کردووە و وردە وردە کارمەندانیش بایکۆتى دەکەن و دەڕۆنە و نەخۆشخانەکە دادەخەن”.
زانیارى پێویست…
نەخۆشخانەى گشتى هەڵەبجە دوێنێ لە پەیجى خۆى بڵاوى کردووەتەوە کە رۆژى دووشەممە ئەم پزیشکانەى خوارەوە لە نەخۆشخانە دادەنیشن چارەسەرى نەخۆش دەکەن:
1 – پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ ( د هاوكار ) .
2- پزیشكی پسپۆڕی مێشك و دەمار ( د شوان ) .
3- پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست ( د كوردستان) .
4- پزیشكی پسپۆڕی ئێسك و شكاوی ( د هەردی ) .
5- پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشك و فەقەرات ( د نشألدین ) .
6- پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی ( د هاوسەر ) .
7- پزیشكی پسپۆڕی هەناوی ( د كاردۆ ) .
8- پزیشكی پسپۆڕی گورچیلە و میزەڕۆ ( د ڕێبین ) .
9- پزیشكی پسپۆڕی ڕۆماتۆلۆجی ( د ئامانج ) .
10- پزیشكی پسپۆڕیتیشك سۆنەر وسیتی سكان ( د سۆزان ) .
11-پزیشكی پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن ( د ڕزگار ) .
12- پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری (د ئالان ).
دواى بینینى ئەم پۆستە نەخۆشخانەى گشتى هەڵەبجە، ئەکرەم بارام کە دانیشتوویەکى هەڵەبجەیە، کاتژمێر 7:00ـى بەیانى سەردانى نەخۆشخانەى گشتى هەڵەبجەى کردووە بۆ ئەوەى ناو بۆ نەخۆشێکیان بنوسێت، بەڵام کاتژمێر 9ـى بەیانى گەڕاوەتەوە و پێیان وتووە بایکۆتە و هیچ دکتۆرێک دانەنیشتووە.