دیمهنێكى كێڵگه مینه‌كه... وێنه‌كه: ده‌زگاى مینى هه‌رێم.
40 ساڵ نه‌تواندراوه به‌كاربهێندرێت
کێڵگەمینێکی مه‌ترسیدار له سنوورى چۆمان پاكده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى چۆمان كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى كێڵگه‌مینێكی مه‌ترسیدار ده‌كرێت كه ماوه‌ى زیاتر له 40 ساڵه مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیانى سنووره‌كه دروستكردووه و ده‌زگاى مینیش ده‌ڵێت، له دوو رۆژى داهاتوو پاككردنه‌وه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرێت.
کێڵگەمینه‌كه به (مارێن) ناسراوه، كه ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌ولێر، بە یارمەتی رێکخراوی ITF ی وڵاتی سلۆڤینیا لە ماوەی نزیکەی 35 رۆژی کارکردنی هاوبەشدا گه‌یشتنه قۆناغى كۆتایی.
ئەم کێلگە مینە كه‌وتووه‌ته تەنیشت شوێنی نیشتەجێبوونی جوتیاران و ئاژەڵداران روبەرەکەی 26 هه‌زار و 325 مه‌تردوجایه و تاوه‌كو ئێستاش 132 مینی دژەکەسی و هه‌شت پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لێدۆزراوه‌تەوە.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، شوێنى كێڵگه‌كه ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ هەڕەشە بووه لەسەر هاوڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەکە و تاوه‌كو ئێستاش چەندین کەس بوونەتە قوربانی و چەندەها سەر ئاژەڵ لەناوچوون و هیچ كه‌سێكیش نەیتوانیوه ئەم زەویە بەکاربێنێت.