خاوه‌نى هۆتێل: سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م

كۆمپانیایه‌ك 64 گه‌شتیاری لە هوتێلێكی دهۆك جێهێشتووە و پارەكەشی نەداون

964+
دلۆڤان ره‌مه‌زان – دهۆک

كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری  64 گه‌شتیاری لە هۆتێلێكی سه‌نته‌رى دهۆك بەجێهێشتووە و خاوه‌ن هۆتێله‌كه‌ش دەڵێت یەك فلسیان پێنەداوم، بۆیە “سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م”.

ماوه‌ى سێ شه‌وە ئه‌و ژماره‌ گه‌شتیاره‌ له‌ هۆتێله‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌، جگه‌ له‌ مانه‌وه‌یان خواردنیشیان له‌سه‌ر خاوه‌نى هۆتێله‌كه‌ ده‌بێت و دره‌نگانى ئه‌مشه‌و هۆتێله‌كه‌ به‌جێده‌هێڵن.

موشیر ساڵح خاوەنی هوتێل مەلیک لە دهۆک بە 964ـی وت، ماوەی سێ رۆژە 64 گەشتیاری شاری بەغدا لە رێگای کۆمپانیایەک هاتوونەتە لای ئه‌وان و کۆمپانیاکەش پارەکەیان پێنه‌داوه‌.

وتیشی “گەشتیاره‌كان پێشتر پارەى گەشته‌كه‌یان بۆ هاتوچۆ و مانه‌وه‌ بە کۆمپانیاکه‌ داوه‌، به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌كی مانه‌وه‌یان نه‌داوه‌ته‌ من، سەرەڕای ئەوەی لەم سێ رۆژەدا زیاتر لە یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناریشم لێ سەرف کردوون”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و سکاڵا لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمار دەکات، چونكه‌ ده‌ڵێت “دوو رۆژ درۆیان لەگەڵ کردووم دواتر مۆبایله‌كانیشیان داخست”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاسایشى سۆران: کەسێکى فێڵبازمان دەستگیرکرد

ئاسایشى سۆران: کەسێکى فێڵبازمان دەستگیرکرد