دووەم جارە ون دەبێت
هاوڵاتییەکی هەولێر ماوەی حەوت رۆژە ون بووە
+964
ئارام ئەبوزەید -هەولێر
کەسێک بەناوی هیلال ئیکرام تەمەن 45 ساڵ ماوەی حەوت رۆژە و لە 25.8.2024 لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتە، کە بە قسەی کەسوکارەکەی باری دەروونی تەواو نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.9.2024 عەلی موخەلەد، برازای هیلالی ونبوو، بە 964ی وت، “مامم ئەمە بۆ دووەم جارە ون دەبێت، بەڵام جاری یەکەم دوای دوو رۆژ خۆی هاتەوە ماڵەوە، بەڵام ئەمجارە هیچ شوێنێک نەماوە بە دوایدا نەگەڕێین و نایدۆزینەوە”
وتیشی “مامم باری دەروونی باش نییە و داوا لە خەڵکی شار دەکەین بۆمان بدۆزنەوە، بە راستی بە حەجێک هەیە”
کەسانێکیش لە کۆمێنتی پۆستی کەسوکارەکەی بۆیان نووسیوە “بەردەوام دەمانبینی لە مزگەوت، بەڵام ئەمە بۆ دوو هەفتەیە نایبینین”
داواکاری کەسوکارەکەی ئەوەیە، لە ئەگەری بینینی لەهەر شوێنێکدا پەیوەندیان پێوە بکەن لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی 07504080545 یان 07729688215
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
گەنجێکی کەلار 10 رۆژە بێ سۆراغه
ونبوون
ئه‌حمه‌دیش گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه
گه‌نجی ونبووى كورد له كه‌ركوك ماوەی پێنج رۆژە بێسه‌روشوێنه
"شەو له‌سه‌ر شه‌قامێکی هەولێر خه‌وتبوو"
ئه‌و فه‌قێیه‌ى له‌دوێنێوه لە "کۆڕێ" ونبووبوو به سه‌لامه‌تى دۆزرایه‌وه
شەوان له سه‌ر قه‌ڵات ده‌خه‌وت
دواى سێ رۆژ مێردمنداڵێكی به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
حاڵه‌تێكی فه‌له‌كییه‌و ساڵانه رووده‌دات