گرافیک 964
لە زاخۆ
ئۆتۆمبێل لە پیاوێکی تەمەن 68 ساڵیدا و گیانی لەدەست دا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، پیاوێکی تەمەن 68 ساڵی بەر ئۆتۆمبێل کەوت و گیانی لەدەست دا.
رووداوەکە، کاتژمێر 05:20 خولەک لە گەڕەکی میری زاخۆ روویداوە، ئۆتۆمبێلێک لە پیاوێکی تەمەن 68 ساڵیدا و دوای دوو کاتژمێر مانەوە لە ژێرچاودێريی چڕ، لە فریاکەوتنی زاخۆ گیانی لەدەست دا.
ئەمیرعەلی، وتەبێژی تەندروستيی زاخۆ بە 964ـی وت، ”ئەوەی پێویست بوو لەلایەن پزیشکەکانەوە بۆی ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.”
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆش بە 964ـی وت، “بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24/1 لە یاسای هاتوچۆ، شوفێرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر