کاریگەری چی دەبێت؟

پەرلەمانتارێک: وەزارەتى دارایی عێراق لەسەر گرێبەستی وانەبێژان رەزامەندە

964+

ئەحمەد مستەفا

پەرلەمانتار، سۆران عومەر راگەیاند، “وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی داوە، بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان”.

لەبارەی کاریگەر بڕیارەکە، ئەو پێی وایە، “لە ئایندەدا ئاسانە داخڵی لیستی موچە بکرێن لە وەزارەتی دارایی عێراق”.

وەزارەتی دارایی عێراق، وەڵامی نوسراوێکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق سۆران عومەری دایەوە، کە تێیدا بۆ داواکاری بەگرێبەست کردنی وانەبێژانی ئاراستەی وەزارەتەکەی کردبوو.

لە فەیسبووکی خۆی سۆران عومەر، نوسیویەتی، “وەزیری دارایی بەنوسراوی ژمارە 157237 لە 28.8.2024 دەقی نوسراوی فەرمانگەی دارایی وەزارەتی ناردووە کە 14.7.2024 بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریان ناردوە بۆ بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێم و پارەدارکردنیان لە فەرمانگەی ژمێریاری”.

رۆژی 25.8.2024، عەلی رەئوف نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ 964ـى راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕیار دراوه‌ سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه‌ گرێبه‌ست”.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان كه‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ئاماده‌ی بوو ئه‌م بڕیاره‌ دراوه‌، لە هەرێمی کوردستان بە گشتی سەروو 35 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، کە ئێستا بڕیاری بە گرێبەست کردنیان کارا کراوە.

مامۆستای وانەبێژ حەسانەوە و لە سلێمانییش كەباب و جگەر ...

مامۆستای وانەبێژ حەسانەوە و لە سلێمانییش كەباب و جگەر بەبێ سەوزە دەبێت

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە ...

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە خوێندنی باڵا

لیستی موچەی وانەبێژان بۆ بەغدا دەنێردرێت بۆ ئەوەی بکرێ...

لیستی موچەی وانەبێژان بۆ بەغدا دەنێردرێت بۆ ئەوەی بکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی