عێراقی تێدایە
دەزگای لوتکە: ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی بۆ 17% زیاد کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024، ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەکانی بە رێژەی 17% زیادیکردووە، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، “ژمارەی دیپۆرتکردنەوەکان لە ئەڵمانیا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە”.
بەپێی ئەوئامارانەی کە دەست دەزگای لوتکە کەوتووە و ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەووە، “لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 دا نزیکەی 10 هەزار کەس لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتکراونەتەوە”، ئەوە لە کاتێکدایە چەند روداوێکی هێرش کردن لەو وڵاتە، بووە بەهۆی ئەوەی داوای توندترکردنی یاسای دیپۆرتکردنەوە بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگایی لوتکە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی نۆ هەزار و 500 کەس لە ئەڵمانیا دیپۆرتکراونەتەوە، کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا حەوت هەزار و 861 کەس دیپۆرتکراونەتەوە، لە ساڵی 2023دا بە گشتی 16 هەزار و 430 کەس بە زۆر گەڕێنراونەتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022دا کەمتر لە 13 هەزار کەس بوون.
زۆرترین گروپی دیپۆرتکراو بەپێی رەگەزنامەکانیان بریتیە: تورکیا (915) رەگەزنامەی تورکیا بوون، دواتر جۆرجییەکان (839)، باکصوری مەقدۆنی (774)، ئەفغانی (675)، ئەلبانی (586) و سوریان (534) جۆرجیا، لە ماوەکانی رابردوودا مەقدۆنیای باکوور، نەمسا، ئەلبانیا و سربیاو عێراق و بولگاریا، وڵاتانی سەرەکی دیپۆرتکردنەوەکان بوون.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگایی لوتکە بێت، بە گشتی 44 هەزار و 155 کەس پێویستە دەستبەجێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن، ئەوانەش ئەو کەسانەن بەهۆی نزیکیی ئایدیۆلۆژییەوە لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان سەرنجیان بۆ خۆیان راکێشاوە، دیپۆرتکراوەکانی دیکە مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان رەتکراوەتەوە.