كێشە و گرفتی گەورە هەبوو

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا دەستیان پێكردەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی بەغدا ئەمڕۆ شەممە 31.8.2024 رایگەیاند، ئەو كێشە و گرفتانەی لە فڕۆكەخانەكە هەبوون، چارەسەر كران و گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە.

حارس عوبەیدی، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەو كێشە و دواكەوتنانەی لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا روویاندا، چارەسەركران و بارودۆخەكە ئاسایی بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەوەی روویدا شتێكی ئاساییە و لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەواندا بوو، بە تایبەتی بەهۆی گەڕانەوەی پێكەوەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن، جگە لەوەش یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراق كێشەی تێكەوتبوو، هەروەها تیمی یەكێك لە فڕۆكەكانیش كەموكوڕییان هەبوو.

بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی دەست 964 كەوتووە، لە دوێنێوە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی و گەشتیار لە فڕۆكەخانەكە گیریان خواردبوو، كە ببووە هۆی قەرەباڵغی لە تێرمێناڵی فڕۆكەخانەكە، تەنانەت شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی عێراقیش گیریان خواردبوو.

فڕۆکەخانەی بەغدا لە کار کەوت

فڕۆکەخانەی بەغدا لە کار کەوت