خەڵکی کەرکوکە

لە تەقە تەق کەسێک لە خنکان رزگار کرا

964+

شۆڕش قادری

لە ناحیەی تەق تەق هاوڵاتییەکی خەڵکی کەرکوک لە خنکان رزگار کرا.

گۆران ئەحمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، “کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 30.8.2024 کارمەندانمان لە تیمی مەلەوانی تەق تەق لە پارکی مەهناز، توانیان هاوڵاتییەک لە خنکان رزگار بکەن”.

“ئەو هاوڵاتییە ناوی (سەمەد عەلی ساڵح) و دانیشتووی کەرکوکە و بە مەبەستی گەشت و سەیران هاتبوە سنوورەکە”، گۆران ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئامانجی خزمەتی هاوڵاتیان، تیمەکانی غەواسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای کۆیە بەردەوام لە ئەرک و فەرمان دان لە شوێنە گەشتیارییەکان.

سەدان کەسى لە خنکان رزگار کردووە و 12 کاتژمێر دەتوانێت م...

سەدان کەسى لە خنکان رزگار کردووە و 12 کاتژمێر دەتوانێت مەلەوانى بکات

لە تەق تەق بارهەڵگرێک خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت

لە تەق تەق بارهەڵگرێک خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت