نزیكه‌ى 3 مانگه‌ به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێن

چاره‌نووسی كچه‌ 14 ساڵییه‌كه‌ چۆمان به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سێ مانگ نزیك ده‌بێته‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ گوندى ئێنێی سنوورى قه‌زاى چۆمان ونبوبوو، به‌رگرى شارستانیش ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان دڵنیابووبن كه‌ خنكاوه‌.

ده‌نگۆى خنكانى ئه‌و كچه‌ له‌ به‌شێكی سۆشیاڵ میدیاكانى سۆران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ چاره‌نووسی ئه‌و كچه‌ یه‌كلابووه‌ته‌وه‌ كه‌ خنكابێت، نه‌ك ونبووبێت، به‌ڵام وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران، ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ چاره‌نووسی كچه‌كه‌ به‌وشێوه‌ دیاری كرابێت، به‌ڵكو  ده‌ڵێت، ئێستا هه‌مان گومانى پێشوومان هه‌یه‌ و چاره‌نووسی نه‌زاندراوه‌.

له‌ رۆژى 6.6.2024 مه‌ریه‌م ئیسماعیل ته‌مه‌ن 14 ساڵ لە کەرکوکەوە له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بۆ گه‌شتكردن چووبوونه‌ گوندى ئێنێی سنوورى چۆمان، بەڵام لە کاتژمێر 1:00ـی شەو دیار نامینێت، كچەكە نەخۆشیی بیرکۆڵی هەبووە، هه‌ندێك ده‌ڵێن كه‌وتووه‌ته‌ ناو رووبار خنكاوه‌، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن بێسه‌روشوێن بووه‌.

رائید ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى سۆران به‌ 964ـى راگه‌یاند، تاكه‌ هۆكارێك كه‌ بوترێت منداڵه‌كه‌ خنكاوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م خێزانه‌ له‌نزیك رووبارى گوندى ئێنێ دانیشتبوون، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان نابێته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو كه‌ بوترێت خنكاوه‌.

وتیشی “ئه‌وه‌ى باس له‌ چاره‌نووسی ئه‌م كچه‌ ده‌كات ته‌نیا قه‌ى خه‌ڵك و سۆشیاڵ میدیاكانه‌ و لاى ئێمه‌ به‌فه‌رمى هیچ شتێك پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م كچه‌، به‌ڵام گه‌ڕانه‌كانى ئێستایان رۆژانه‌ به‌رده‌وام نییه‌، به‌ڵكو هه‌فتانه‌ دوو رۆژ بۆی ده‌گه‌ڕێن، ده‌شڵێت هاوڵاتیانى سنوورى ئه‌م رووباره‌شمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی گومانویان بینی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

به‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران، ماوه‌ى 13 ساڵه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كار ده‌كات‌، تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى هاوشێوه‌ى ئه‌م كچه‌یان‌ نه‌بینیوه‌ به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گه‌ڕان تائه‌وكاته‌ى ده‌یدۆزنه‌وه‌.

له‌ سۆران داواده‌كرێت به‌ كۆمه‌ڵ به‌دواى (مه‌ریه‌م...

له‌ سۆران داواده‌كرێت به‌ كۆمه‌ڵ به‌دواى (مه‌ریه‌م) دا بگه‌ڕێن