منداڵێكی پێنج ساڵانیشی له‌گه‌ڵ بوو

ژنه‌ ونبووه‌كه‌ى گه‌رمیان له ‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سلێمانى دۆزرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ونبوونى، ژنه‌ ونبووه‌كه‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌ پێنج ساڵییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵی دابوو، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانى دۆزرایه‌وه‌.

ژنه‌كه‌ ناوى (س.ع.م) ته‌مه‌ن 34 ساڵ و دانیشتووى گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌.

هه‌واڵى ونبوونه‌كه‌ له‌ سۆشیاڵ میدیاى راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوكرایه‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شكرابوو، كه‌ ژنه‌كه‌ حاڵه‌تى ده‌روونى جێگیر نیه‌.

مه‌حمود عه‌لى، براى هاوسه‌رى ئه‌م ژنه‌ به‌ 964ـى وت، له‌كاتژمێر 3:00ـى عه‌سری دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ ماڵ ده‌رچوبوو و منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵیشی له‌گه‌ڵ بوو و ماوه‌یه‌ك بێ سۆراغ مایه‌وه‌، دواتر به‌هۆى په‌یوه‌ندیكرنیان درەنگانی شەوی رابردوو له‌ سلێمانى دۆزرایه‌وه‌.

وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى حاڵه‌تى ده‌روونى ناجێگیره‌، چوبووه‌ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌ سلێمانى، چونكه‌ به‌قسه‌ى خۆى وایزانیوه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كی خراپی هه‌یه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا ئه‌م ژنه‌ ون نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ى دوێنێش روویدا به‌هۆى ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌بیر كردبوو پرسی رۆیشتنه‌كه‌ى به‌ ماڵه‌وه‌ى بكات.

کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له‌ بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش ل...

کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له‌ بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش له‌ ئاكرێ ونبوون