شاره‌وانى: داوامان له‌ پۆلیس كردووه‌ رێكار بگرێته‌به‌ر

مەیخۆره‌كان ده‌روازه‌كانى شارى كه‌ركوكیان پڕ بتڵ و پاشماوه‌ كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى كه‌ركوك ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هەڵمەته‌ فراوانه‌ى كه‌ بۆ پاککردنەوەی دەروازەکانی شار ده‌ستیان پێكردووه‌ و هه‌رچى زبڵ و پاشماوه‌كانى هه‌یه‌ كۆیده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك تێبینیان كردووه‌ زۆربه‌ى پاشماوه‌ى ده‌روازه‌كان هی مه‌یخۆره‌كانن.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ته‌نیا بۆ ده‌روازه‌كان نییه‌ به‌ڵكو دواى بڕیاره‌كه‌ى پارێزگارى نوێی كه‌ركوك بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى شاره‌ و ته‌واوى ناو شاره ‌و ده‌ره‌وه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌.

عەدنان حەمە شکور، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک بە 964ـی راگه‌یاند، ماوه‌ى چوار رۆژه‌ ده‌ستیان به‌ پاككردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى شار كردووه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی “ئه‌و‌ زبڵ و پاشماوه‌یه‌ى له‌ ده‌روازه‌كان فڕێدراوه‌، بریتین له‌ پاشماوەی خۆراک و بتڵی ئاوی پلاستیکی و بتڵى شوشەی مەیخۆره‌كان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سنورێك بۆ مه‌یخۆره‌كانى كه‌ركوك دابندرێت، كه‌ ده‌روازه‌كانى شاره‌یان به‌هۆى فڕێدانى پاشماوه‌كان شێواندووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌كو پێویست رێكاره‌كانیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.

روونیشیكرده‌وه‌، چه‌ندین جاری دیكه‌ له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه‌ ده‌روازه‌كانیان پاككردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت “كه‌ ئێواره‌ دادێت و مه‌یخۆره‌كان له‌ ده‌روازه‌كان داده‌نیشن بۆ به‌یانییه‌كه‌ى ده‌بینین زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆر له‌و ده‌روازانه‌ فڕێدراوه‌”.

به‌پێی ئامارێك كه‌ شاره‌وانى كه‌ركوك به‌ 964 ـى داوه‌، رۆژانه‌ لانیكه‌م هه‌زار و 500 تۆن له‌ زبڵ خاشاك و پاشماوه‌ى جیاجیا له‌ناو شارى كه‌ركوك و ده‌روازه‌كانى كۆده‌كرێته‌وه‌.

شوێنى مه‌یخۆرانى كه‌لار دەكرێتە پارکێكی نموونەیی

شوێنى مه‌یخۆرانى كه‌لار دەكرێتە پارکێكی نموونەیی