كوردستان هێشتا راینەگەیاندووە

عێراق وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندنی هێنایەپێش

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەم ئێوارەیە وادەی وەرزی نوێی خوێندنی راگەیاند، هەرچەندە پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەیەكی دیكەی دیاریی كردبوو.
لە راگەیاندراوێكدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا رۆژی 15.9.2024 وادەی پەیوەندیكردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەیە بە قوتابخانەکانیان لە سەرتاسەری عێراقدا، هەروەها رۆژی یەکشەممە 22.9.2024 رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 دەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتر لە رۆژی 21.8.2024 وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، رۆژی 1.10.2024 وەرزی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێدەكات.

لە لایەكی دیكەوە هێشتا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندنی لە هەرێمی كوردستان رانەگەیاندووە و بڕیارە لەم رۆژانەدا ئەنجومەنی وەزارەت كۆببێتەوە و بڕیار بدات.

1.10.2024 خوێندن دەستپێدەكاتەوە

1.10.2024 خوێندن دەستپێدەكاتەوە