لە هەرێم و عێراقدا

ئەمساڵ 618 کەس بیسەروشوێنن

+964

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

30ـی ئاب رۆژی جیهانی کەسانی بێسەر و شوێنە لە جیهاندا، رێکخراوی خاچی سووری نێوەدەوڵەتیش دەڵێت، تەنها ئەم ساڵ 618 کەس لە عێراق و هەرێم بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە هەولێر ئیڤێنتێکی سەبارەت بە هۆکارەکانی بێسەروشوێن بوون ئەنجامدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی بێسەروشوێن بوون.

سەبارەت بەم باسە، چیا عەلی بەرپرسی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، ساڵانە بە هۆکاری جیاواز خەڵک بێ سەروشوین دەبن و خیزانەکانیان دێنە لامان ناویان تۆمار دەکەن.

وتیشی، ساڵی پار لە هەرێم و عێراق هەزار و 500 کەس بێ سەروشوێن بوون و 361 کەسیش کەیس و هۆکاری ونبوونەکەیان یەکلایی بۆتەوە، ئەمساڵیش 208 کەیس یەکلایی بۆتەوە لە کۆی 618 کەیسی بێسەروشوێن بوون.

“هۆکارەکانی بێسەروشوین بوون زۆرن، دیارترینیان جەنگ و کۆچکردنی دەرەوەی وڵاتە” چیا عەلی وای وت.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

10 ساڵە دوو هەزار و 600 کوردی ئێزدیی بێ سۆراغن

10 ساڵە دوو هەزار و 600 کوردی ئێزدیی بێ سۆراغن