دانیشتووی هەولێرە
کوردێک بەنوێنەرایەتی عێراق بەشداری پرۆگرامێکی سەرکردایەتی لە ئەمریکا کرد
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
کوڕە گەنجێکی کورد بە نوێنەرایەتی عێراق، بۆ پڕۆگرامێکی سەرکردایەتی سێ مانگ لە ئەمریکا بوو، ئەو هەڵەی بۆی رەخساوە بۆ گەنجانی دیکە پێشنیاری دەکات.
محەمەد سەعدون، گەنجێکی تەمەن 27 ساڵی شاری هەولێرە، رۆژی 28.1.2024 بە نوێنەرایەتی وڵاتی عێراق بەشداری پرۆگرامێکی سەرکردایەتی کرد لە وڵاتی ئەمریکا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28.8.2024، محەمەد سەعدون بە 964ی وت، “ماوەی سێ مانگ لە ئەمریکا سەرقاڵی راهێنان و پرۆگرامسازی بووین، سەردانی چەند ویلایەتێکمان کرد و لەگەڵ چەندین رێکخراوی ناحکومی بەشداری چەندین ئیڤێنت و خولی چۆنیەتی سەرکردایەتیمان کرد”.
گرنگی پڕۆگرامەکەی سەعدون لەوەدایە لەناو ئەو هەموو پێکهاتانەی لەعێراق هەیە، توانیویەتی وەک کوردێک بەشداربێت، چونکە بۆ ئەوەی بەشداری لەو پرۆگرامەدا بکات، کێبڕکێی لەناو شەش هەزار و 700 کەس کردووە، “پێشی وایە هەلی وەرگرتنی شایستەی دارایی بۆ پرۆژەی جیاواز زیاتر دەبێت”.
باسیلەوەشکرد، “چیرۆکی من راستەوخۆ کاریگەری دەبێت بۆ گەنجانی وڵاتەکەم کە بتوانن بەشداری بکەن و هەلی ئەوەیان بۆ بڕەخسێت”، لەناو پرۆگرامەکەدا 135 گەنج لە چەندین وڵاتی جیاواز بەشدارییان کردبوو، تەواوی تێچووی بەشداری کردن حکومەتی ئەمریکا دابینی کردبوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا