رازی نین بەڕێوەبەرێک دابندرێت خەڵکی ئیدارەی راپەڕین نەبێت

بەڕێوەبەرانی شەش بەشی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە دەستیان لەکارکێشایەوە

+964

ژێوار خدر

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی راپەڕین نارازین لەو بەڕێوەبەرە تازەیەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین دەستنیشان کراوە و دەڵێن دەبێ ئەو کەسەی دەکرێت بە بەڕێوەبەر خەڵکی ئیدارەی راپەڕێن بێت.

د. دابان محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راپەڕین بە 964ـی وت، خۆم و پێنج بەڕێوەبەری دیکەی نەخۆشخانەکە دەستمان لە کارکێشاوەتەوە، بەهۆی ئەوەی کەسێکییان دەستنیشان کردووە ببێت بە بەڕێوەبەری تەندروستی کە خەڵکی ئیدارەی راپەڕین نییە.

وتیشی، لە رانیە زیاتر لە 120 پسپۆڕمان هەن لە هەموو بوارەکان، هیچ پێویست ناکا کەسێک دابندرێت کە خەڵکی دەرەوەی سنوورەکە بێت و دوای تەواو بوونی دەوام بگەڕێتەوە ماڵەکەی لە شارێکی دیکە.

روونیشیکردەوە، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیش ناڕازین و لەمڕۆوە بەشێکی زۆریان مانیان گرتووە، جگە لە بەشی فریاکەوتن و نەشتەرگەری، بەڵام ئەگەر گوێ لە داواکارییەکەمان نەگیرێت مانگرتنی گشتی رادەگەیەنین و کارەکانمان رادەگرین.

ساغکردنەوە: کارمەندانی تەندروستی راپەڕین مانیان نەگرت...

ساغکردنەوە: کارمەندانی تەندروستی راپەڕین مانیان نەگرتووە