رۆژی 57 منداڵ لە هەولێر لەدایک دەبن

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نەخۆشخانەی لەدایکبوونى منداڵانی هەولێر ئاشكرایكرد، لە ساڵی رابردوو، 20 هەزار و 756 منداڵ لەدایکبوون لە سنووری ئەو پارێزگایە، هەروەها فایلی خۆڕایی بۆ هاوسەرانی پێشمەرگە و هەڵگرانی نەخۆشی درێژخایەن کراوەتەوە.

ئەمڕۆ 26ى كانوونى دووه‌مى 2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی هەولێر ئاشكراى كرد، ساڵی رابڕدوو 986 هەزار و 697 نەخۆش سەردانی راوێژکارییان کردووە و لەو ساڵەدا 20 هەزار و 756 منداڵ هاتوونە دنیاوە کە 14 هەزار و 31 منداڵیان بە سروشتی و شەش هەزار و 725یان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون، لەو ژمارەیە 10 هەزار و 252 منداڵ لە رەگەزی کچ و 10 هەزار و 54 منداڵیش لە رەگەزی کوڕ بوون”.

باسی لەوەشکرد، ”942 هەزار و 935 پشکنین لە تاقیگە کراون، 36 هەزار و 538 منداڵ خەوێنراون و لە بەشی منداڵانی ناکامیش شەش هەزار و 270 منداڵی ناکام خەوێنراون”.