"سەلامەتم"
سەرۆکى شارەوانى شێخان دواى تەقەکردن لێى بۆ 964 قسە دەکات
964+
هێڤى دێوالى- دهۆک
دواى ئەوەى لە دەورووبەرى کاتژمێر 11ـى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ تەقەى لێکرا، سەرۆکى شارەوانى شێخان قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، بریندار نەبووم و سەلامەتم.
خالید نەرمو، سەرۆکى شارەوانى قەزاى شێخان بە 964ـى وت،” لەناو سەنتەرى قەزاى شێخان کاتێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەمدا بووم تەقەم لێکرا و گولـلە بەر ئۆتۆمبیلەکەم کەوتووە، بەڵام بریندار نەبووم و سەلامەتم”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، تەقەکەرەکە دەناسێت و سکاڵاى یاسایى لەسەر تۆمار کردووە.
لەبارەى هۆکارى تەقەکردنەکەشەوە، سەرۆکى شارەوانى شێخان ئاشکراى کرد، ئەو کەسە ویستوویەتى کارێکى نایاسایى بکات و ئەویش قبوڵى نەکردووە.
“تا ئێستا تەقەکەر دەستگیر نەکراوە”، خالید نەرمو واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح