جامی کەنداو - فۆتۆ +964
پاڵەوانیه‌تییەکی دیکە؛ ئەمساڵ بەختی وەرزشی عێراق کراوەتەوە
دوای به‌ڕێوه‌بردنی جامی كه‌نداوی 25، میوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی رۆژئاوای ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی به عێراق درا، عه‌دنان درجالیش بووه ئه‌ندامی فیدراسیۆنی ئاسیا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ـی كانوونی دووه‌م، كۆبووه‌وه و مافی میوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیای بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی “ته‌مه‌ن ژێر 19 ساڵان” به عێراق به‌خشی.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت، عێراق له ماوه‌ی شه‌ش تا 19ـی ئه‌م مانگه، له شاری به‌سڕه میوانداریی جامی كه‌نداوی 25ـی كرد و نازناوه‌كه‌شیی برده‌وه.
بڕیاریش وایه یارییه‌كانی جامی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تیپه‌كانی ئۆڵمپی، له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له شاری به‌غدا و له یاریگه‌كانی “شه‌عب، مه‌دینه و زه‌وڕا” به‌ڕێوه‌بچن.
عێراق پێشتر له 2019 میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام له یارییه‌كان له یاریگه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ربه‌لا كران، هه‌روه‌ها له 2021 میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تیی هه‌ڵبژارده‌كانی لاوانی رۆژئاوای ئاسیای كرد، كه یارییه‌كان له هه‌ولێر و به‌سڕه كران، یاریی كۆتاییش له به‌غدا كرا.
له لایه‌كی دیكه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فیدراسیۆنی رۆژئاوای ئاسیا، عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، به نوێنه‌رایه‌تیی فیدراسیۆنی رۆژئاوای ئاسیا، بووه ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا.