لە بەشی راگەیاندن
رۆژنامەنوسان دەتوانن لە زانکۆی هەڵەبجە درێژە بە خوێندن بدەن
+964
توانا نەقی
بەشی راگەیاندنی زانکۆی ھەڵەبجە کورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان تەرخان دەکات و راگەیاندکار و رۆژنامەنوسان دەتوانن فۆرم وەرگرن و درێژە بە خوێندن بدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، زانکۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بۆ ئەو رۆژنامەنوسانەی کە خوازیارن بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بخوێنن، دەتوانن فۆرم وەربگرن و داواکاری پێشکەش بکەن.
دەشڵێت، خوازیاران دەتوانن لە ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024 رۆژانای دوایی سەردانی تۆماری کۆلێژ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم و رێنماییەکانی وەرگرتن و رۆژی دووشەممەی داهاتوو 2.9.2024 دواوادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهەمان شێوە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەمساڵی خوێندن شەش کوررسی بۆ رۆژنامەنوسان لە بەشی تەکنیکی میدیا ئامادەکردووە و خوازیاران دەتوانن کێبڕکی بکەن بۆ بەدەست هێنانی ئەو کورسیانە.