شۆفێرى تراکتۆرەکە گیانى لەدەست دا
تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێکى خۆڵڕێژى بەیەکیاندادا
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر لە رووداوێکی پێکداداندا کە لە نێوان تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێکی کەپسی خۆڵدا روویداوە، کەسێک گیانی لەدەست دا.
ئەڵێن کەریم ئەفسەر لە هاتوچۆی بازیان بە 964ـى وت، رووداوەکە لە نزیک شارۆچکەی تەیناڵ روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێکی پاکەرەوە بەیەکیاندا کێشاوە.
باسی لەوەکرد، لە ئەنجامی روداوەکەدا شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لە دەست داوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی پاکەرەوەکەش بریندارە.
“ئێستا تیمەکانمان سەرقاڵی هێڵکارین بۆ رووداوەکە و دیاریکردنى هۆکارەکانى رووداوەکە و زیانەکانى”، ئەڵێن هەمەوەندى واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح