سبەی چۆن دەبێت؟
جەوی كوردستان بەرەو فێنكییە و گەرمیان هێشتا لە دەرەوەی بازنەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشوهەوای كوردستان بەرەو فێنكی دەڕوات و گەرما بەتینەكە نەما، هەرچەندە پێشبینییەكان دەڵێن سبەی دیسان كەشوهەوا كەمێك گەرم دەبێت، ئەوەی قوڕی بەسەربووە گەرمیانە و هێشتا بەرزترین پلە لە 46 نایەتەخوارەوە.
بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیكی تۆمارەكانی دوێنێ دەبێت.
هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ و هەندێك جار مامناوەند دەبێت بە خێرایی 10 تا 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، كە ئاراستەكەشی بەرەو باكووری خۆرئاوایە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی :39
دهۆک : 39
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ: 41
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان: 46