لە بەردەمى مزگەوتێک فڕێدرابوو

منداڵێکی تەمەن سێ رۆژە لە سۆران دۆزرایەوە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

منداڵێکى کۆرپە کە تەمەنى سێ بۆ چوار رۆژە، لەبەردەمى مزگەوتێکى سۆران دۆزراوەتەوە و ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریدایە.

منداڵەکە دوێنێ دووشەممە، لەبەردەم یەکێک لە مزگەوتەکانى ناو بازاڕى شارى سۆران دۆزراوەتەوە و یەکسەر بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

“کۆرپەکە کچە و تەمەنى سێ بۆ چوار رۆژ دەبێت، ئێستا لە نەخۆشخانەى لە دایکبوون و منداڵانى سۆران لە ژێر چاودێریدایە و تەندروستى جێگیرە”، سەرچاوەیەکى تەندروستى سۆران واى وت، بەڵام لەبەر ئەوەى کەیسەکە لە دادگایە سەرچاوەکە پێى باش نەبوو ناوى بڵاو بکرێتەوە.

لەبارەى رەگەزى منداڵەکە، ئەو سەرچاوەیە ئاشکراى کرد کە کۆپەکە رەگەزى مێیە و نازانرێت هى کێیە و بۆچى لەوێ فڕێدراوە.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە وتەبێژى پۆلیسى سۆران کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"لەکاتى فرۆشتنى کۆرپەکەى دەستگیرکرا"