عێراقیش چاوی لە كوردستان كرد

“كوڕ و كچ پێش ئەوەی هاوسەرگیریی بكەن پێویستە خولیان بۆ بكرێتەوە”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

لە پەرلەمانی عێراق پێشنیار كراوە هەر كوڕ و كچێك پێش ئەوەی ماڵ پێكەوەبنێن، پێویستە بە زۆرەملێ     بخرێنە خول و كۆرسەوە، بۆ ئەوەی لە ژیان تێبگەن و ئەرك و مافەكانی یەكتر بزانن.

لیژنەی كاروباری ژنان و منداڵان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان) پێشنیاری ئەنجامدانی خولی پەروەردەیی زۆرەملێی بۆ ئەو كوڕ و كچانە كردووە، كە تازە هاوسەرگیریی دەكەن، ئەمەش بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە ماف و ئەرکەکانی هەردوولا و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی.
سەرۆکی لیژنەکە، دونیا شەممەری لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەیەكی فەرمیی عێراقی، كە 964 بینیویەتی، دەڵێت، “پێشنیارەکە لە کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەکەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ژناندا هاتووە، کە تێیدا جەخت لە پێویستیی دامەزراندنی (دامەزراوەیەکی خێزانی) کرایەوە، کە ئامانجی پەروەردەکردنی خێزانەکان بێت سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانیان، لە ژێر رۆشنایی نەبوونی هۆشیاریدا لەناو هاوسەرە نوێیەکاندا”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ دەبینن زۆرێک لە هاوسەرە نوێیەکان بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی هاوسەرییان كولتووریان نییە و بە دروستی نایزانن”.
شەممەری دەڵێت: پێشنیارمان کردووە خولی پەروەردەیی بۆ ئەو كوڕ و كچانە بكرێتەوە، پێش ئەوەی هاوسەرگیرییەكە بكرێت و پێدەچێت ئەم خولانە بابەتی توندوتیژی خێزانی لەخۆبگرن، هەروەها خولەكان بە  زۆرەملێ بێت و بەشداربووان دەبێت بڕوانامەیەک بەدەستبهێنن، کە پێش تەواوكردنی رێکارەکانی هاوسەرگیری لەبەردەم دادوەردا بێت”.
بە قسەی ئەو پەرلەمانتارە، پێدەچێت خولەكە بكرێت و ماوەی مانگێك بێت بۆ بەشداربووان، كە ئامانجیان بە شێوەیەكی سەرەكی پاراستنی “دامەزراوەی خێزان”ـە و پێیان وایە یەكێك لە گرنگترین دامەزراوەكانی كۆمەڵگە.

کچ و کوڕانی هەریر بۆ پشکنینی هاوسەرگیری پێویستیان بە ش...

کچ و کوڕانی هەریر بۆ پشکنینی هاوسەرگیری پێویستیان بە شوێنی تر نابێت