لە سلێمانی

سەگ و شێر پێکەوە نمایش کران

964+
دیلان محەمەد-سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26.8.2024 ئیڤێنتێکی تایبەت بە رۆژی جیهانیی سەگ لە ماجدی مۆڵی سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا چەند جۆری جیاوازی سەگ و شێر نمایش کرا.

لیا رزگار یەکێک لە بەشداربووەکان بە 964 وت، ماوەی ساڵێکە سەگ بەخێو دەکات و هەستێکی تایبەتی هەیە کاتێک لەگەل سەگەکەیدا کاتەکانی بەسەر دەبات.

باسی لەوەشکرد، سەگەکەیان جێگەیەکی زۆر تایبەتی هەیە لە ماڵەکەیاندا و بەردەوام خزمەتی دەکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

شاجوانی پشیلە لە سلێمانی هەڵبژێردرا

شاجوانی پشیلە لە سلێمانی هەڵبژێردرا