نیو کاتژمێریان پێچووە تاوەکو شۆفێرەکەیان دەرهێناوە

964+

دیلان محەمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بارھەڵگرێک لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا، بە قسەی ھاتوچۆ، نیو کاتژمێریان پێچووە بۆ دەرھێنانی شۆفێری بارهەڵگرەکە.

موقەدەم جاسم حەمەخان بەرپرسی ھاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بارهەڵگرەکە لە سلێمانیەوە ھاتووە و لە پێچی بەردەم تونێلی دەربەندیخان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامدا دوو سەرنشینی پیکابەکە برینداربوون و شۆفێری بارھەڵگرەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیری خواردبوو، بە ھاوکاری تیمی بەرگری شارستانی توانراوە لە ماوەی نیو کاتژمێردا شۆفێرەکە دەربھێندرێت.

باسی لەوەشکرد، ھۆکاری سەرەکی رووداوەکە بۆ لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی بارھەڵگرەکە دەگەڕێتەوە، لەبەرئەوەی ئەو پێچە زۆرترین رووداوی هاتوچۆ تیایدا روودەدات.