رێگاکەی دادەخرێت

تا یەک هەفتە مەڕۆنە هەڵشۆ

+964

ژێوار خدر

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵشۆ دەڵێت، سبەی دووشەممە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانییەوە شەقامی سەرەکیی ناحیەی هەڵشۆ دادەخرێت، شۆفێران و گەشتیاران ئاگادار دەكەنەوە رێگاکە بەکارنەهێنن.

بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەڵشۆ بە 964ـی وت، بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامەکەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە رێگاکە دادەخرێت.

“هیچ رێگایەکی جێگرەوە نییە بۆ گەیشتن بە گوندەکە، تەنیا لە حاڵەتی پێویستی نەخۆشی یان رووداوێکی لەناکاودا رێگاکە دەکەینەوە.” بەختیار ئەحمەد وای وت.

وتیشی، پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەم هەفتەیە رێگاکە بە درێژایی یەک کیلۆمەتر تێکەڵەڕێژ و قیرتاو دەکرێت، بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 400 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت.

روونیشیکردەوە، رێگاکە لە گەراجی هەڵشۆوە دەستپێدەکات و تا لای سەیرانگاکان درێژ دەبێتەوە.

کێشەی ئاوەڕۆی ناحیەی هەڵشۆ چارەسەر کرا

کێشەی ئاوەڕۆی ناحیەی هەڵشۆ چارەسەر کرا