هەواڵەکان

مامۆستای وانەبێژ حەسانەوە و لە سلێمانییش كەباب و جگەر بەبێ سەوزە دەبێت

ژووری هەواڵ

حكومەتی هەرێم دڵی وانەبێژانی خۆش كرد و بڕیاری دا نزیكەی 38 هەزاریان بكات بە گرێبەست.

ئاگری شەڕی نێوان توركیا و پەكەكە له‌ ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا، زیانەكانی بۆ سەر خەڵكی كوردستان گەیشتووەتە گیانی هاوڵاتیان و ئەوەتا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاگر له‌ چوارده‌ورى گوندێكدا 19 خێزان گیریان خواردووه‌ و تا ئێستا هیچ تیمێك نه‌چوونه‌ به‌هانایانه‌وه‌.

ئیتر لەمەودوا كەباب و جگەر لە سلێمانی بەبێ سەوزە بخۆن و ئەم ماوەیە تەحەمول بكەن، مەسەلەكەش كۆلێرایە و خۆپارێزی پێویستە و مەجالی تێدانییە.

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ سێ لیوای حەشدی شەعبی هاتنە سنووری گەرمیان و بە دیاری کراوی لە گوندێکی ناحیەی کوڵەجۆی کفری جێگیر بوون، جێگری میحوەری هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت، قبوڵمان نەکرد و ئێستا کەسی لێنەماوە جگە لە هێزەکانی پێشمەرگە.