هەواڵەکان
له سلێمانى نه‌خۆشی كۆلێرا، له هه‌ولێر كامێراى نوێى چاودێری‌و له دهۆكیش كه‌وتنه خواره‌وه‌ى گوللەتۆپێك
+964
ژووری هەواڵ
له سلێمانى باس باسی بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی كۆلێرایه، نه‌خۆشییه‌كه له وڵاته هه‌ژاره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه له‌ناو ئه‌م وڵاتانه‌شدا له‌و شوێنانه‌ى كه خواردن و سه‌وزه و مسوه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێن و كه‌مترین چاوی لیژنه‌كانى ته‌ندروستیییان له‌سه‌ره.
له هه‌ولێر سه‌ره‌نجى زیاتر خراوه‌ته سه‌ر دۆخى هاتوچۆ و بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ له دوێنێ شه‌وه‌وه ئه‌و كامێرایانه‌ى وه‌گه‌ڕخست كه چاودێرى تیژڕه‌وى شۆفێران ده‌كه‌ن.
نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی گوندێكی ناحیه‌ى دێره‌لووك گوێیان له ده‌نگێكی به‌رز ده‌بێت، كاتێك له‌ماڵ ده‌چنه ده‌ره‌وه، ده‌بینن گولله تۆپێكه و له‌سه‌ر رێگایه‌كی گشتى كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
گوندنشینێك له سنوورى قه‌زاى خورماتوو خه‌مى ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كانى سنووره‌كه‌ى له كۆڵ ناوه و بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌و گرفتى تینوێتیان نه‌مێنێت، له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى پۆندێكی ئاوى بۆ دروست كردوون.