ئاوی زیاتر لە 100 ماڵ دابین دەکات

خێرخوازان بیرێکیان بۆ گوندی جەژنیکان دروستکرد

964+
ئارام ئەبوزێد-هەولێر

لە گوندی جەژنیکانی سنووری ناحیەی بەحرکە، بیرێک بۆ دابینکردنی ئاوی پاکی ماڵان، لەسەر ئەستۆی کەسانی خێرخواز دروستکرا، بە تەواوبوونیشی ئاو بۆ زیاتر لە 100 ماڵ دابین دەکرێت.
حاجی سەلام ئیبراهیم سەرپەرشتیاری کارە خێرخوازییەکە بە 964ی وت، ” خەڵکی گوندی جەژنیکان داوای دروستکردنی ئەم بیرەیان کردبوو و تێچووەکەی دەکەوێتە ئەستووی کەسانی خێرخواز، بە تەواوبوونیشی کێشەی کەم ئاوی لە بەشێکی گوندەکە نامێنێت. ”
وتیشی، “ئەمە دووەم بیری ئاوی پاکە لە گوندەکە کە لەلایەن خێرخوازانەوە دروست دەکرێت، بەڵام پێویستیمان بە یارمەتی حکومەتیشە بۆ دابینکردنی بابەتی کارەباکەی”.
حاجی سەلام ئیبراهیم دەشڵێت، “لەبەر خەمخۆریم بۆ خەڵکی گوندەکە، بیرەکە لەنێو حەوشەی ماڵەکەمدا دروست کراوە”.
هەڵکەندنی ئەم بیرە بە سەرپەرشتی هۆبەی بیرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری هەولێر و بە قووڵی 400 مەتر کۆتاییهات و لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوبووندایە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ نەخۆشییەکانی هەناو کرایە 24 کاتژم...

نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ نەخۆشییەکانی هەناو کرایە 24 کاتژمێری