خۆڵ بووە بە قیر و کۆنکرێت
“ئاوی ئیفراز چوار چارەسەری دەردی بێ ئاوی هەولێرە”
964+
ئەحمەد مستەفا
پسپۆرێک زۆری و بۆری ژمارەی دانیشتووانی هەولێر و کەمبوونەوەی زەوی خۆڵ و بوون بە کۆنکرێت و قیر بەهۆکاری کەمبوونەوەی ئاوی هەولێر دەزانێت.
دكتۆر ئەكرەم مەنتك، پسپۆری جیۆلۆجی زەوی و سەرچاوەكانی ئاو کە 32 ساڵ خزمەتی هەیە، پێی وایە راکێشانی ئاوی ئیفراز چوار بۆ هەولێر چارەسەری دەردی بێ ئاوی شارەکە دەکات.
ئەو پسپۆڕە بە 964ی وت، کەمبوونەوەی باران و ئەو ناوچانەشی دەرچەن بۆ کۆبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی و ئێستا بوون بە باڵەخانە هۆکارە سەرەکییەکانی بێ ئاوی هەولێرن، باس لەوەش دەکات، “دەبێت ئاوی خاوێن بۆ بابەتی پێویست بەکاربهێنرێ، ئاو بەهەدەر نەدرێت”.
ئەو پسپۆڕە هێنانی ئاوی ئیفراز چوار بە چارەسەر دەزانی، کە خەڵک لە بێ ئاوی رزگار دەکات و بیرەکانی ژێرزەویش دەبووژێنێتەوە.
پێشتر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، “پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوارمان لە ھەولێر هەیە، بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2015 لەگەڵ بەریتانییەکان بە سەرمایەی 830 ملیۆن دۆلار گرێبەست کراوە”.
“پڕۆژەکە دیزاینیش کراوە، تەنیا ماوە بودجەی بۆ دابین بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی بە تەواوی بنەبڕ دەبێت” ئاری ئەحمەد وای وت.