هێشتا شێرپەنجەی مەمک یەکەمینە
“ئاماری ئەمساڵی تووشبووانی شێرپەنجە جێگەی مەترسی نییە”
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئامارەکانی تووشبون بە شێرپەنجە کەمێک رووی لە هەڵکشان کردووە، لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار کەس تووش بوون، بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی هیوا هێشتا زۆرترین تووشبووان لە شێرپەنجەی مەمکن.
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە 964 وت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و 416 حاڵەتی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار کراون و نزیکەی سێ هەزار کۆد کراوە بۆ نەخۆشییەکانی خوێن، کە شێرپەنجە نییە.
باسی لەوەش کرد، ئامارەکانی تووشبون بە شێرپەنجە هەندێک بەرزبووەتەوە، بەڵام بەو رادەیە نییە هاوڵاتیان تووشی دڵەراوکێ بکرێن، شێرپەنجەی مەمک بە پلەی یەکەم دێت، لە ساڵی رابردوودا 18.1% بووە و ئەمساڵیش لەو رێژەیە نزیکە.
د. یاد باسی سەنتەری چاندنەوەی مۆخی ئێسک لۆدێکی زۆری لەسەرە، لەبەر ئەوەی تاکە سەنتەرە لە هەرێمی کوردستاندا و 46% ی ئەو کەسانەی سەردانیان کردوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە شەش مانگدا 16 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمارکراوە
هەواڵەکان
دوو پۆلى جیا لەناو یەک پۆلدا دەخوێنن و قوتابخانەیەکیش جلی کوردی کردە فەرمی
شێرپەنجەی تێپەڕاند
"مێردەکەم زۆر کاریگەری هەبوو؛ خوداش شفای نارد"
بۆچى گرنگە؟
خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە: پێشوەختە پشکنینى مەمک بکە
یاد نەقشبەندی بۆ 964 قسەدەکات
گرانە و رەنجی دەوێ؛ نەخۆش هەیە دەرمانەکەی بە 12 ملیۆن دینارە
بەخۆڕایی نەشتەرگەری دەکرێت
یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدرا
توێژینەوەیەكی دڵخۆشكەر كراوە
ڤاكسینی كۆرۆنا بەرگريی لەشی تووشبووانی شێرپەنجە بەرزدەكاتەوە
لە 100 توشبوو، یەکێکیان پیاوە