ئەمن و ئاسایش
هەولێر لە ئێستاوە خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە و لە ئێستاوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاریی دەكەن.
لیژنەی ئەمنی بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو كۆبوونەوە.
وەك راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.8.2024 ئاماژەی پێكردووە، كۆبوونەوەكە سەبارەت بە داڕشتنى پلان و ئامادەکاری تایبەت بە بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان بوو لە سنوورى پارێزگاى هەولێردا.
ئەوەش باس كراوە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونى بەرپرس و ئەندامانى نووسینگەى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە دیوانى پارێزگا بەڕێوەچوو.
هەروەها گفتوگۆ لە بارەى دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتن و باش بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە کرا.
“پارێزگارى هەولێر جەختى لە ئامادەباشی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی ناوخۆ و گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى پێویست کردەوە بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە رۆژى دەنگدان”، راگەیاندراوەكەی پارێزگا وا دەڵێت.
بڕیارە لە 20.10.2024ی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.