لە کەرکوک گیانی لەدەستدا
لە سلێمانیەوە بەنیازبوو بچێته کەربەلا بۆ چلەی ئیمام حسێن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
هاوڵاتیەکی دانیشتوی شاری سلێمانی به‌نیازى بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسێن لەرێگادابووه بچێته كه‌ربه‌لا، بەڵام لە کەرکوک به‌هۆى رووداوێكی هاتوچۆ، گیان لەدەستدا.
رووداوه‌كه سه‌رله‌بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 22.8.2024 روویداوه، هاوڵاتیەکه تەمەن 70 ساڵه لە شاری سلێمانیەوە بە تەکسی گه‌یشتووه‌ته كه‌ركوك، لە نزیک بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ دابەزیوە و بەنیازبوە بەو ئۆتۆمبێلانەی زیارەتکاران دەگوازنەوە بچێته کەربەلا، به‌ڵام لە کاتی پەڕینەوەی لە شەقامەکە ئۆتۆمبێلێک لێدەدات و شۆفێره‌كه‌ش هەڵدێت.
عەمید یوسف محەمەد، بەرێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ـی وت، ئەو هاوڵاتیە جلوبەرگ و پێداویستی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆئەوەی بڕوات بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە کەربەلا.
وتیشی “شۆفێری ئه وئۆتۆمبێلەى كه لێیداوه، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوە، دەستمان بە لێکۆڵینەوە كردووه و ئێستاش پێداچونەوە بە کامێراکانی چاودێری ده‌كرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن