لە قەڵادزێ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندارن

+964

محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

لە بەردەم دادگای قەڵادزێ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و پیکابێکدا روویدا، یەکێک لە سەرنشینەکانی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش بریندارن.

شوانە مەحمود، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ـی وت،“ ئێوارەی شەوی پێنجشەممە 21.8.2024، سێ کەسیان گەیاندە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدان لەوسێ کەسە، پێش گەیشتنیان دانەیەک گیانی لەدەست دابوو، دووانەکەی دیکەش بریندار بوون.

روونیشیکردەوە، رووداوەکە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پیکابێکدا روویداوە لە بەردەم دادگای قەڵادزێ، ماتۆرسکیلەکە سێ سەرنشینی لەسەر بووە، دوویان بریندارن و برینەکانیشیان سەختەو بەئەگەریی زۆرەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێن، گەنجەکەی دیکەش گیانی لەدەستداوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش سەلامەتە.

بەقسەی شوانە مەحمود بێت، یەکێک لە بریندارەکان تەمەنی 18 ساڵەو ئەوەی دیکەشیان 19 ساڵەو ئەوەی سێیەمیان 20 ساڵە، وتیشی زانیاریم نییە ئەوەی گیانی لەدەست داوە تەمەنی چەندە، هەرسێکیشیان دانیشتویی قەڵادزێن”.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لە نێوان ماتۆرسکیلێک و پیکابێکدا روویداوە، کەسێک گیانی لەدەستاوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی دەکرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لەکەرکوک بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە 2 کەس گیانيان لەدەستد...

لەکەرکوک بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە 2 کەس گیانيان لەدەستدا