بەرپرسانی شاری هەولیر لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە وێنە: پارێزگای هەولێر
لەبەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت
پردێکی پەڕینەوەی پیادە لە هەولێر دروست دەکرێت
ژێوار خدر
ئەمڕۆ چوارشەممە، بناغەی پردێکی پەڕینەوەی پیادە لەبەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین داندرا.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پردەکە بە بڕی 383 ملیۆن و 793 هەزار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هاتوچۆی هەولێر درووست دەکرێت، نەخشە و دیزاینی بەشێوازێکی مودێرن و سەردەمیانەیە و ڕەچاوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش کراوە
پرۆژهکە لە لایەن کۆمپانیای شلۆڤە جێبەجێ دەکرێت، بڕیارە لەماوەی 180 ڕۆژدا تەواو بکرێت.
بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت، دەکەوێتە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک، یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، ئەمە جگە لەوەش خوێندکارانی بەشەناوخۆیەکە لە کاتی وەرزی خوێندندا شەقامەکە زۆر بۆ پەڕینەوە بەکاردەهێنن.