لە هەڵەبجە

38 گەنج خۆیان فێری ئیش كرد و راستەوخۆش زۆرینەیان دادەمەزرێن

+964
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە هەڵەبجە 38 گەنج دوای بەشداریکردنیان لە خولێكی پیشەیی، بەڵێنیان پێدرا راستەوخۆ لەسەر كار دابمەزرێن.
ئەمڕۆ 21.8.2024 لە فەرمانگەی کار و راھێنانی پیشەیی ھەڵەبجە، ئاھەنگی دەرچوون و بەخشینی بڕوانامە بە 38 گەنج بەڕێوەچوو، کە بەشدارییان لە سێ خولی راھێنانی فەرمانگەکە کردبوو.

گەنجەکان لە ھەر سێ بواری (گرافیک دیزاین، میکانیک و ھەویرکاری) راھێنانێکی 45 رۆژی چڕوپڕیان بە تیۆری و کرداری لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی کار و راھێنانی پیشەیی ھەڵەبجە، بە ھاوکاری رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی وەرگرت.
دوای تەواو بوونی خولەکە و بەخشینی بڕوانامە، لە ھەردوو شاری ھەڵەبجە و سلێمانی ھەلی کار بۆ گەنجەکان دابین دەکرێت و 26 گەنجیان دەخرێنە سەر کار.

ئومێد مستەفا بەڕێوەبەری پڕۆژە لە رێكخراوی ریچ، كە هاوبەشی رێكخراوە ئەڵمانییەكەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكە بە 964ی راگەیاند، ئەوەی كراوە بەشێكە لە پڕۆژەیەكی گەورە و پلانیان هەیە كاری باشتر و گەورەتر لە بارەی كاركردن و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان بكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڵێندەرانی هەڵەبجە: پڕۆژەکانی پترۆدۆلار بۆ پەرەپێدان...

بەڵێندەرانی هەڵەبجە: پڕۆژەکانی پترۆدۆلار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان گواسترایەوە