بە سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار

پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سنووری بازیان-چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

بەبڕی سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە سنووری بازیان – چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، “لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى وەزارەتى کارەبا کە لەسەر بودجەى (8%)ى داهاتى کارەبا بە بڕی 3.5 ملیار دینار، دوو پڕۆژەى هێڵى 33 کى.ڤى (بەردەقارەمان –بازیان) و (بەردەقارەمان – تەکیە) جێبەجێ دەكرێت.

ئەندازیار دڵزار عەبدولڕحمان سەعید، لێپرسراوی هۆبەی هێڵەكان رایگەیاندووە، “ئەم دوو هێڵە یەكێكن لەو پڕۆژە ستراتیژیانەی لە سنووری بازیان – چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێن و لە قۆناغى کۆتایی کارەکانی دایە”.

“ئەم پڕۆژەیە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ چارەسەرى کێشەى بارزۆرى وێستگەى 132 کى.ڤى چەمچەماڵ کە هەتا ئێستا لەو وێستگەیەوە کارەباى ناحیەى ئاغجەلەر دابین دەکرا کە کێشەى کەمى ڤۆڵتیەمان هەبوو”، دڵزار عەبدوڵڕەحمان وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە تەواو بوونى ئەو پڕۆژەیە، راستەوخۆ وێستگەى 33 کى.ڤى ئاغجەلەر دەبەسترێتەوە بە وێستگەى 132 کى.ڤى بەردەقارەمان، بەو شێوەیەش بەشێکى کێشەى کەمى ڤؤڵتیە لە وێستگەى ئاغجەلەر چارەسەر دەبێت.

ئەندازیار ئارم مەحمود رەشید سەرۆكی لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكەش دەڵێت، “پڕۆژكە لە لایەن کۆمپانیاى (شاندز)ەوە جێ بەجێ دەکرێت و 98% كارەكانی تەواو بووە، لەچەند رۆژی داهاتوودا هێڵەكە دەخرێتەكار و سوودی زۆری بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دەبێت.”

کارەبای سلێمانی شەقامێکی نوێ رووناک دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی شەقامێکی نوێ رووناک دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی بنکەیەکی پارە وەرگرتنی بۆ ناو ئاوی سلێ...

کارەبای سلێمانی بنکەیەکی پارە وەرگرتنی بۆ ناو ئاوی سلێمانی گواستەوە