مەسەلەكە ستیكەرە
وەزارەتی تەندروستی لە بارەی دەرمانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە دەرمانی بێ ستیكەر نەكڕن.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا، كە ئێوارەی سێشەممە بڵاوكرایەوە، بە هاوڵاتیان دەڵێت لە هەر شوێنێک دەرمانی بێ ستیکەرتان بینی، خۆتانی لێ بە دوور بگرن و ئاگاداری تیمەکانی چاودێرییش بکەنەوە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت تاوانێكی گەورەیە دەرمانی بێ کوالێتی بدرێتە هاوڵاتیان.
“با هەموومان بەشداربین لە رێگریکردن لەم جۆرە تاوانە”، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم وادەڵێت.
هاوکات دووپاتی دەكەنەوە دەرمانی بێ ستیكەر نەكڕن و ئەگەر لە هەر شوێنێكیش ئەو جۆرە دەرمانانەیان بینی، تیمەكانی چاودێری لێ ئاگادار بكەنەوە.
ئەم راگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستی هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی، دوێنێ شەو ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو بارهەڵگر دەرمانی قاچاغیان لە رێگای هەولێر – موسڵ دەستبەسەردا گرت، كە هەوڵ دەدرا ببرێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستانز
بە پێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستیی كوردستان، هەر دەرمانێك بێنە بازاڕەكانی كوردستان، پێویستە لە رێگەی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆریی دەرمان (KMCA) رێگەپێدانیان هەبێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەكانیش بفرۆشرێن.
دەرمانی قاچاغیان لە سەقفی دەرمانخانەدا شاردبووەوە
دەرمان
ئەمساڵ زیاتر لە 70 شوێنی دەرمانفرۆشتن سزادراون
"خەڵك دەرمانی ساختە بۆ دابەزاندنی كێش و هێزی سێكسی بەكاردەهێنن"
بۆ دهستخستنى دهرمان و چارهسهرییهكانه
خوێندكارێكی كۆلیژى پزیشكى به بیرۆكهیهك كارئاسانى بۆ نهخۆشانى ههڵهبجه دهكات
ڤیدیۆکەی ببینە
هۆکاری دووکەڵەکەی گەڕەکی ئەزمەڕی سلێمانی ئاشکرا بوو
بیناکەیان بچوکە
هیوا کێشەی جێگا و دەرمانی نایابی هەیە
ناوى (سێکس ستیرۆیدەکان)ـه