جەخت لە بێلایەنی کراوەتەوە
لە سلێمانى لیژنەى ئەمنیی تایبەت بە ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن کۆبووەوە
+964
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی بە سەرپەرشتى سەرۆکى لیژنەى ئەمنیی، یەکەم کۆبوونەوەى تایبەت بە ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدرا.
بەگویرەى راگەیەندراوێکى پارێزگاى سلێمانى کە ئەمڕۆ سێشەممە 20.8.2024 بڵاوکراوەتەوە، بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەڵبژاردنەکان. هەڤاڵ ئەبوبەکر وەکو سەرۆکى لیژنەى ئەمنیی سەرپەرشتى یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەى تایبەت بە رێکارەکانى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان کردووە و بەرپرسە ئەمنییەکان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، جەخت لەسەر بێلایەنیی دامەزراوەکان و رەخساندنى کەشێکى لەبار بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکان کراوەتەوە.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20 ی تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان، لیژنەیەکى ئەمنیی سەرپەرشتى لایەنى ئەمنى هەڵبژاردنەکان بکات، لەسەر ئاستى پارێزگاکانیش لیژنەى ئەمنیی پارێزگاکە سەرپەرشتى هەڵبژاردن لەسنورەکەى خۆى دەک ات.