25ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات
تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیاری پزیشکی راگەیاند
964+
ژووری هەواڵ
تەندروستی هەڵەبجە راهێنان بە پزیشکانی سنووری ئیدارەی پارێزگاکە دەکات و دەڵێت، ئامانج لەم کارەیان نوێکردنەوەی زانیاریی پزیشکییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20.8.2024، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، بە هاوکاری رێکخراوی “ژیانی تەندروستی” هەڵدەستن بە راگەیاندنی “هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیاری پزیشکی”.
راهێنانەکە لەشێوەی ژمارەیەک زنجیرە پانێڵ و سیمینار و وۆرک شۆپ رێکدخرێت و پزیشک و مامۆستا و پەرستارانی تەندروستی و زانکۆ و پەیمانگاکانی هەڵەبجە بەشداری دەکەن.
تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت، “بابەتە جەوهەرییە پزیشکییەکان و رێکارە چارەسەرییەکان لەو بوارانەدا پێشکەشدەکرێن” و دەرچوانی سەرجەم بەشە پزیشکییەکان مافی بەشداریکردنیان دەبێت.
راهێنانەکە لە هۆڵی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بەڕێوەدەچێت و لە رێکەوتی 25.8.2024 دەستپێدەکات و تاوەکو 30.8.2024 دەخایەنێت.
ئەو کەسانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە دەبێت ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە.