جاران بۆ یەک ساڵ بوو
ئێستا دەتوانى مۆڵەتى شۆفێرى نێودەوڵەتى بۆ ماوەى سێ ساڵ دەربهێنى
964+
وریا فەتاح
رێنماییەکانى دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى نێودەوڵەتى بڵاوکرایەوە و لەمەودوا دەتوانن مۆڵەتى سێ ساڵى دەربهێنن.
هاتوچۆى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، پێشتر مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تەنیا بۆ ماوەی یەك ساڵ دەدرا بەو كەسانەی كە خوازیاری گۆڕینی مۆڵەتەكانیان بوون بۆ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، بەڵام ئێستا شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی یەك ساڵ بۆ سێ ساڵ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن.
بۆ دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى نێودەوڵەتى، هاتوچۆى هەڵەبجە ئەم مەرجانەى خستووەتەڕوو:
یەک: پێشكەشكردنی داواكارییەك لەلایەن خاوەن مۆڵەتی شۆفێرییەكەوە بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكەی بۆ ئەو ماوەیەی كە داوای دەكات.
دوو: پێدانی رسوماتی تایبەت بەرامبەر بەو ساڵانەی كە مۆڵەتەكەی تێدا دەگۆڕێت بۆ نێودەوڵەتی.
وەک ئەوەى روونکراوەتەوە ئەم بڕە رسوماتانە وەردەگیرێت بەرامبەر بە خزمەتگوزارییەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بەم شێوەیەیە:
مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەك سال (50،000) پەنجا هەزار دینار.
مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ (100،000) سەد هەزار دینار.
مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ ساڵ (150،000) سەدو پەنجا هەزار دینار.
ئەوەش روونکراوەتەوە، لەكاتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی (50،000) پەنجا هەزار دینار.
پێداویستییەکانی دەرهێنانى مۆڵەتی شۆفێرى نێودەوڵەتی:
1. مۆڵەتی شۆفێری بەسەرنەچووبێت.
2. پاسپۆرت (جواز سفر) عێراقی پێبێت و بەسەرنەچووبێت.
3. دوو دوو وێنە.